Referandum
له رێگه‌ی ئاشتیدا ده‌ستمان خستووه‌ته ژێر به‌رد
ئارنچ: له رێگه‌ی ئاشتیدا ده‌ستمان خستووه‌ته ژێر به‌رد
بوڵه‌نت ئارنچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، له كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد كرد و وتی:
“ده‌بێت ئه‌و رووداوه نهخوازراوهنهی پێشتر روویان داوه، له لایه‌ك دابنێین و ته‌ماشای پێشه‌وه بكه‌ین و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین ئاشتی به‌رقه‌رار بێت، ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت له رێگه‌ی ئاشتیدا ده‌ستمان خستووه‌ته ژێر به‌رد وده‌ڵێین توركیا نه‌ك ته‌نیا له ناو وڵاتی خۆیدا، به‌ڵكوو له ناوچه‌كه و دنیادا ببێته فاكته‌ری به‌دیهاتنی ئاشتی.