Referandum
په‌یامی بۆ ئه‌ردۆگان نارد
هاڵوك قۆچ: ئه‌ردۆگان به دوای چاره‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێت یان ده‌یه‌وێت پرۆسه‌كه بۆ خۆی به كار بهێنێت؟
هاڵو قۆچ، جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په، ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی دانوستاندن،په‌یامی بۆ ئه‌ردۆگان نارد و وتی: “ئه‌گه‌ر داوای ئاشتی ده‌كه‌یت، مه‌رد و بوێر به، وه‌ك پرۆسه‌ی ئۆسڵۆ له پشت ده‌رگه‌وه هیچ مه‌كه، تۆ مامه‌ڵه له‌سه‌ر چی ده‌كه‌یت؟ ده‌بێت ئه‌و میلله‌ته بزانێت. ئێمه تێ ناگه‌ین، ئه‌ردۆگان چی ده‌كات، ئایا به دوای چاره‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێت یان ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا 51% به ده‌ست بهێنێت؟ ئایا ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت فێڵ له هاووڵاتیانی كوردمان بكات بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بهێنێت و 51%ـی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بهێنێت.