پێویسته به زووترین كات ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه رابگه‌یه‌ندرێت
زوبێر هایدار: پێویسته به زووترین كات ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه رابگه‌یه‌ندرێت
زوبێر هایدار، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌جه‌كه، له په‌رله‌مانی سویسرا به‌شداریی كۆنفرانسێكی كرد و له كۆنفرانسه‌كه‌دا وتی: “بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه دانوستاندنه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆجئالان ده‌ستی پێ كردووه، به سه‌ركه‌وتوویی به‌رده‌وام بێت، پێویستمان به دۆخێكی دوور له شه‌ڕ هه‌یه، بۆیه پێویسته به زووترین كات ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه رابگه‌یه‌ندرێت.
وتیشی: ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م ئۆجئالان له هه‌موو روویه‌كه‌وه نوێنه‌رایه‌تیی په‌كه‌كه ده‌كات و خۆی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه.
له لایه‌كی پێویسته به زووترین كات، ده‌ستگیركردنی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد كۆتایی پێ بێت و لیژنه‌یه‌كی ده‌ستووری ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد تا هه‌تایی كۆتایی پێ بێت.