Referandum
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ كه‌وت
به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/1/2013 به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ كه‌وت و به‌ڕێزیان له چوارچێوه‌ی ئه‌م گه‌شته‌دا سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی ده‌كه‌ن و له كۆنگره‌ی ئابووریی داڤۆس له سویسرا ئاماده ده‌بن.
له سه‌ردانه‌كه‌دا شاندێك یاوه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن كه پێكهاتووه له به‌ڕێزان عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران.