كێ جێی تاڵه‌بانی ده‌گرێته‌وه؟
ئاژانسی رۆیته‌رز، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نائاماده‌یی تاڵه‌بانی بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. هه‌رچه‌نده پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌وشی تاڵه‌بانی به‌ره‌و باشتر چووه، به‌ڵام له ئێستاوه كوردانی عێراق كاتێك باسی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن به وشه‌ی رابردوو له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن. دواڕۆژی یه‌كیه‌تیی له مێشكی هه‌موواندا بووه‌ته جێگه‌ی پرسیار، هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كوردستان كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه نه‌كا له بری تاڵه‌بانی یه‌كێك ببێته سه‌رۆك كۆمار كه پێشتر بوونی نه‌بووبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌راستی بارزانییه‌كان له نائاماده‌یی تاڵه‌بانی زۆر نیگه‌رانن و مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌سێكی وه‌ها بچێته جێگه‌ی، هاوسه‌نگییه‌كه تێك بدات.