وتاری رۆژنامه‌نووس ئۆغور دوندار
په‌یامه‌كه‌ی ئۆجئالان، به‌و واته‌یه دێت كه ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی تورك و كورد له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تی فیدراڵی یه‌ك بگرن. ئه‌م ده‌وڵه‌ته فیدراڵییه له توركیا و باكووری عێراق و باكووری سووریا پێك دێت، كه كه‌ركووك و موسڵیش له خۆی ده‌گرێت، به‌ڵام له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ئاسته‌نگی زۆر له به‌رده‌م توركیادا هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه مووسڵ و كه‌ركووكه. چونكه مالیكی ده‌ڵێت موسڵ و كه‌ركووك خاكی عه‌ره‌به و بارزانی ته‌نیا به شه‌ڕ ده‌توانێت ئه‌و جێگانه بخاته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه. به كورتی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ئۆجئالان و ئه‌ردۆگان، به‌و واته‌یه دێت سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕدرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ر بكه‌وێت، ده‌بێت توركیا شه‌ڕێك له عێراق و سووریا بخاته پێش چاوی. نابێت ئێرانیشمان بیر بچێت، كه له‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌بێته لایه‌نی دژی توركیا.