Referandum
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌چێته هه‌ولێر
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسیی بدۆزرێته‌وه، له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌چێته هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، جه‌عفه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی كورد رازی بكات و بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام ده‌دات و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر ئه‌رێنی له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا ده‌بیندرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه شاندێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیی پێش سه‌ردانی جه‌عفه‌ری سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی كورد باسی سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌عفه‌رییان كردووه.