توركیا و هه‌ولێر گرێبه‌ستێكی مێژوویی مۆر ده‌كه‌ن
وتاری رۆژنامه‌نووس مه‌ڕوه ئه‌ردیل
شوان زولال، راوێژكار و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر، كه له نزیكه‌وه چاودێری سیاسه‌تی وزه‌ی هه‌رێمی باكووری عێراق ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌ی بڕیاره له نێوان توركیا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد واژۆ بكرێت، ده‌بێته گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی وزه‌ی مێژوویی توركیا.
زولال ده‌ڵێت: نێچیرڤان بارزانی هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌ڵمانیا به ئاشكرا ئاماژه‌ی به‌وه كرد ده‌یه‌وێت نه‌وت و غاز له رێگه‌ی توركیاوه بگه‌یه‌نێته ئه‌ورووپا.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد توركیا پێش هه‌ر وڵاتێكی تر له باكووری عێراق ده‌ستی به كاری وه‌به‌رهێنان كرد.
شوان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌نكه‌ره، دوای پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی جۆن كێری له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی دێت، كه كێری گووشاری خسته سه‌ر بارزانی و پێی گوت نابێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا نه‌وت هه‌نارده‌ی توركیا بكات.
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت باكووری عێراق بێ به‌غدا له‌گه‌ڵ توركیا سیاسه‌تی نه‌وت ئه‌نجام بدات،
له‌و سه‌ردانه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا، ئه‌ردۆگان و بارزانی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و ئه‌وه شی ده‌كه‌نه‌وه ئایا بێ به‌غدا ده‌توانن گرێبه‌ستێكی نه‌وتی واژۆ بكه‌ن یان نا؟.