Referandum
به‌رگری له‌خۆكردن به زمانی زگماك قبووڵ كرا
له په‌رله‌مانی توركیا… به‌رگری له‌خۆكردن به زمانی زگماك قبووڵ كرا
ره‌شنووسی به‌رگری له خۆكردن به زمانگی زگماك له دادگه، له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه قبووڵ كرا و به پێی یاساكه هه‌ر ده‌ستگیركراوێك له دادگه ده‌توانێت به زمانی زگماگی خۆی به‌رگری له خۆی بكات، به‌ڵام خه‌رجیی وه‌رگێڕه‌كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نادرێت و وه‌رگێڕه‌كانیش له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی دادگه‌وه دیاری ده‌كرێن.
له ره‌شنووسه‌كه‌دا، دواخستنی سزاكانیش خراوه‌ته روو و ته‌نیا تاوانی تیرۆر، دواخستن نایگرێته‌وه.