بۆ دروستكردنی پردی سێیه‌م له‌سه‌ر رووباری خابوور چاوه‌ڕێی ئه‌ردۆگان ده‌كات
باكووری عێراق بۆ دروستكردنی پردی سێیه‌م له‌سه‌ر رووباری خابوور چاوه‌ڕێی ئه‌ردۆگان ده‌كات
سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد، له لایه‌ن زه‌فه‌ر چاغله‌یان وه‌زیری ئابووریی توركیاوه پێشوازی لێ كرا و چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌وه كرد بۆ دروستكردنی پردی سێیه‌م له‌سه‌ر ئاوی خاپوور، چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی به‌غدا ناكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر وا بكه‌ین، ده‌بێت زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ین. ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌ردۆگان هه‌نگاوێكی زۆر كریتیك بهاوێژێت.
چاغله‌یانیش وتی: گوژمه‌ی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ باكووری عێراق گه‌ییشتووه‌ته 11 ملیارد دۆلار و عێراق دوای ئه‌ڵمانیا دووه‌م وڵاته كه توركیا زۆرترین هه‌نارده‌ی بۆ ره‌وانه ده‌كات، به داخه‌وه له دروستكردنی پردی سێیه‌م له‌سه‌ر خابوور، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باكووری عێراق رێك كه‌وتووین، به‌ڵام چه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌ین ره‌زامه‌ندی به‌غدا وه‌رناگرین.