ئێران هاوكاری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ قوتابیانی شێناوێ قبوڵ نه‌كرد
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 5/12/2012 قوتابخانه‌ی گوندی شێناوێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی پیرانشار له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاگری تێبه‌ربوو و به‌هۆیه‌وه 37 قوتابی كچ سووتان، هه‌ر زوو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵیدا كۆمه‌ك و هاوكاری بگه‌یه‌نێته ئه‌و گونده‌و كۆمه‌كی لێقه‌وماوان بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌و هاوكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌یویست بینێرێت بۆ قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ی قوتابخانه‌ی شێناوێ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری بۆ زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌نێرێت كه تووشی كاره‌ساتی جۆراوجۆر ده‌بن، به‌تایبه‌ت ناردنی هاوكاری بۆ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان به‌بێ جیاوازی كۆده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌لێدوانێكیدا ئاشكرایكردووه: به‌پێی توانای خۆمان هاوكاری ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ین كه تووشی كاره‌ساتی مرۆیی ده‌بن، له‌و میانه‌شدا هاوكاریمان بۆ قوربانیانی قوتابخانه‌ی شێناوێ كۆكرده‌وه‌و هه‌وڵماندا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و هاوكارییه‌یان بۆ ره‌وانه بكه‌ین، به‌ڵام له‌رێگای كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر، رایگه‌یاندووه، ئه‌وان پێویستیان به‌و هاوكارییه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی نییه.