گویل: باشبوونی پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ باكووری عێراق نیگه‌رانیی دروست كردووه
عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆك كۆماری توركیا، به‌شداریی به‌رنامه‌یه‌كی سی ئێن ئێن توركی كرد و وتی:
“ئه‌و كاته‌ی پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كوردانی باكووری عێراق باش نه‌بوون، دۆسته‌كانمان ده‌یانگوت له‌گه‌ڵیان باش بن، دوای باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانمان، ئێستا نیگه‌رانن. ئه‌مه دژبهیهكێكی تێدایه، بێگومان به‌غدا بۆ ئێمه گرینگه و ناكه‌وینه نێو به‌ره‌ی ناكۆكییه‌كانه‌وه. ئه‌گه‌ر له لایه‌ك به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی عێراق بكه‌ین و له لایه‌كی دیكه‌وه پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا لاواز بكه‌ین، ئه‌وه ده‌بێته به‌ربه‌ره‌كانێ. ئێمه شتێكی وه‌هامان ناوێت و نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا پێوه‌ندییه‌كانمان لاواز بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان دژی توركیا قسه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش نیگه‌رانمان ده‌كات و ناتوانین به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرین. هه‌ر كه‌سێك بۆچوونی خۆی هه‌یه و ده‌توانێت قسه بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شاشه قسه‌ی دژایه‌تیكردن بكرێت، ئه‌و ساردی دروست ده‌كرێت.