Referandum
نابێت نه‌ته‌وه‌ی توركی و میلله‌تی كورد به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك دابندرێن
بیرگویل ئایمان گویله‌ر په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێكیدا وتبووی نابێت نه‌ته‌وه‌ی توركی و میلله‌تی كورد به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك دابندرێن. ئه‌ردۆگان له باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌وه وتی:
“یه‌كێك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له سه‌رووی میلله‌تێكه‌وه ببینێت، ئه‌وا بێڕێزی و خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه كه له به‌رانبه‌ر خاكی توركیا كراوه، به یه‌كێك ده‌ڵێت نه‌ته‌وه و به یه‌كێكی تر ده‌ڵێ میلله‌ت. ئه‌مه فاشیستییه و ئه‌م خاكه قبووڵی ناكات. ئه‌مه كارێكی زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی بكات، له‌رێگه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌دایه.