Referandum

زمانی کوردی لە قوتابیان قەدەغە کرا + بەڵـــگە

رۆژی شه‌ممه رێکەوتی ٩ی بەفرانبار ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە بەخشنامەیەکدا هۆشداری بە سەرجەم مامۆستای قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە داوە کە لە کاتی وانە وتنەوەدا بە زمانی فارسی قسە بکەن و بە هێچ شێوەیەک زمان و زاراوە کوردییەکان بەکار نەهێنن.

بەپێێ ئەو بەخشنامەیە، بەمەبەستی پەرە گرتنی زمانی فارسی و برەودان بە چەمک و دەستەواژەی زمانی فارسی لە ناوچە کوردنشینەکان، سەرجەم مامۆستای قوتابخانەکان ئەرکدار کراون که لە ئاخاوتن بە هەر زمان و زارەاوەیک جیا لە زمانی فارسی خۆ ببوێرن.

ئەوە لە کاتێک دایە یاسای بنەڕەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردۆتەوە کە لە ناوچە ئێتنیکیه‌کانی ئێران وەک کوردستان، پێویستە قوتابیان بە زمانی زگماکی خۆیان لە پەنا زمانی فارسیدا پەروەردە بکرێن.

Back to top button