ده‌باغ كۆبوونه‌وه‌ی (بارزانی‌و هێرۆ ئیبراهیم) ڕه‌تده‌كاته‌وه
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك‌و سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و هاوسه‌ری (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سكرتێری گشتی (ی. ن. ك) كۆبێته‌وه.
لای خۆیشیه‌وه، (فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ) سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی (مه‌سعود بارزانی) له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتیشی:”بارزانی به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د”.
له‌دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانییه‌وه، چه‌ند جارێك شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی (پ. د. ك) سه‌ردانی (ی. ن. ك)ی كردووه‌و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزب به‌سه‌رۆكایه‌تی (مه‌سعود بارزانی) ئه‌نجامدرا.
یه‌كێتی‌و پارتی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ڕێكه‌وتنی ستراتیژییان هه‌یه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ش كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌ئێستاشدا به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان‌و به‌هێزكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزبه‌وه، ده‌ست به‌هه‌مواركردنی ماده‌و بڕگه‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان (ی. ن. ك)و (پ. د. ك) كراوه.