خه‌ڵاتی جیهانی په‌رتوکخانه‌ناسی درا به کوردێکی ئه‌کادیمی
ئه‌حمه‌د ده‌میرخان یه‌کێک له‌و سێ خه‌ڵاتانه‌ی برده‌وه که بۆ باشترین په‌رتوکخانه‌ناسی دانرابو بۆ پڕۆژه‌ی به‌دیجیتاڵ کردنی په‌رتوکخانه له نایجیریا. پڕۆژه‌که‌ی ده‌میرخان توانی مه‌سره‌فی په‌رتوکخانه که‌م بکاته‌وه له کاتێکدا که به‌کارهێنه‌رانی په‌رتوکخانه وه سه‌رچاوه زیادیان کردوه .
ده‌میرخان خه‌ڵاته‌که‌ی له یه‌کی ته‌موزدا له مه‌راسیمێکدا له شاری شیکاگۆدا وه‌رئه‌گرێت . زانکۆکان له نایجیریادا داوایان له ده‌میرخان کردوه که پڕۆژه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌وانیش جێبه‌جێ بکات .
یه‌کێک له سێ خه‌ڵاتی باشترین په‌رتوکخانه‌ی جیهان درا به ئه‌کادێمیک و په‌رتوکخانه‌ناس ” ئه‌حمه‌د ده‌میرخان ” به‌ڕێوه‌به‌ری زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له نایجیریا . وه خه‌ڵاتی سه‌رۆکی یه‌کێتی په‌رتوکخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا درا به ئه‌حمه‌د ده‌میرخان بۆ “داهێنان له پڕۆژه‌ی په‌رتوکخانه‌ی جیهانی” وه هه‌روه‌ها زانکۆ دانی به‌وه نا که کاتی ئه‌وه هاتوه که په‌رتوکخانه‌ی کۆن به په‌رتوکخانه‌ی دیجتاڵی که‌م مه‌سره‌ف بگۆڕدرێت له کاتێکدا په‌رتوکخانه‌ی دیجیتاڵ سه‌رچاوه‌ی زیادکردوه بۆ قوتابیه‌کان و مه‌سره‌فیشی که‌متره . ده‌میرخان خه‌ڵاته‌که‌ی له یه‌کی ته‌مموزدا له مه‌راسیمیکدا له شیکاگۆدا وه‌رئه‌گرێت .
له ڕیز پڕۆژه‌که‌ی ئه‌حمه‌د ده‌میرخان دا ، یه‌کێتی په‌رتوکخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی خه‌ڵاتی تۆڕی په‌رتوکخانه‌ی ئه‌وروپی کرد بۆ پڕۆژه‌ی ” په‌رتوکی ئه‌لکترۆنی له‌سه‌ر خواست ” ، بۆ توانین گه‌یشتن به دۆکۆمێنت له 32 په‌روتکخانه له 12 ووڵاتی ئه‌وروپیدا ، وه دانانی په‌رتوکی ئه‌له‌کترۆنی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئه‌مباره‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانیاری که 3.1 ملیۆن شتی تیایه . وه خه‌ڵاته‌که‌ی تر درا به ده‌رماڵه‌ی په‌رتوکخانه‌ی مناڵان بۆ دروست کردنی کۆلێژێک بۆ کۆمه‌ڵگا له ئاکڕه وه بۆ په‌رتوکخانه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگا له ئاکڕه ، گانا ، وه بۆ په‌ره‌پێدانی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی به‌رده‌وام به هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده له گانا .
جانێت پیێرس که سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی براوه‌کانه له ” یه‌کێتی په‌رتوکخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی ” ،ده‌رباره‌ی خه‌ڵاته‌کان گووتی ، هه‌ر یه‌کێک له پڕۆژه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که په‌رتوکخانه ، داهێنانی ، به‌رده‌وامه وه به سووده بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که خزمه‌ته‌که‌یان پێده‌گات . کارێکی زۆر خۆشه که ئه‌و پڕۆژانه به‌رز بنرخێنرێن و له‌گه‌ڵ په‌رتوکخانه‌ی جیهانیدا به‌یه‌که‌وه سوودی لێوه‌رگیرێت .
پرۆفیسۆر مارگیی ئێنساین که سه‌رۆکی زانکۆی ئه‌مه‌ریکیه له نایجیریا ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به خه‌ڵاتی یه‌کێتی په‌رتوکخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی وه گووتی که زۆر خۆشحاڵه که زانکۆکه‌یان هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌و خه‌ڵاته وه هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وه‌شی خسته ڕوو که زانکۆکه‌یان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین تۆڕی بێوایه‌ره ” تۆڕی ئینته‌رنێتی بێوایه‌ر” له ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا وه یه‌که‌م زانکۆ بوون که هه‌نگاویان نا به‌ره‌و په‌رتوکی ئه‌له‌کترۆنی له ئه‌فه‌ریقا . په‌رتوکخانه ئه‌لکترۆنیه‌که‌مان خاوه‌نی سه‌ده‌ها هه‌زار په‌رتوکی ئه‌لکترۆنیه وه هه‌روه‌ها داتایه‌کی زۆر زه‌به‌لاحمان هه‌یه له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه که له ڕێگایدا به ملیۆنه‌ها ووتار له هه‌ر شوێنێکدا بێت یاخوود زانکۆیه‌کی تردا بێت که توانای چوونه سه‌ر ئینته‌رنێتیان هه‌بێت . ئه‌و خه‌ڵاته ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئه‌حمه‌د ده‌میرخان جه‌ند کارێکی قورسی بێوێنه‌ی ئه‌نجامداوه .
زیاد کردنی سه‌رچاوه‌و به‌کارهێنه‌ر له کاتێکدا مه‌سره‌ف داده‌به‌زێت…..
پڕۆژه‌ی داهێنانی په‌رتوکخانه‌ی دیجیتاڵی سه‌رنجی زۆری زانکۆکانی نایجیریای ڕاکێشا ، وه داوا له ئه‌حمه‌د ده‌میرخان کرا که که ئه‌زمونه‌که له‌گه‌ڵیاندا به‌ش بکات . ده‌میرخان به‌شداری له سیمینارێک ده‌کات که کۆلیژی یاسا له نایجیریا ڕێکی خستوه .
به داهێنانی پڕۆژه‌ی په‌رتوکخانه‌ی دیجیتاڵ له زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له نایجیریا ، هه‌م سه‌رچاوه زیادی کردوه‌و هه‌م مه‌سره‌فیش دابه‌زیوه .
له 2011 وه بۆ 2012 ووتاری ئه‌لکترۆنی به ڕێژه‌ی له %70 زیادی کردوه له کاتێکدا که په‌رتوکی ئه‌له‌کترۆنی به ڕێژه‌ی له %2305 زیادی کردوه . ئه‌و پڕۆژه تازه‌یه ی په‌رتوکخانه‌ی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له نایجیریا ، به پێش په‌رتوکخانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا که‌وته‌وه به ڕێژه‌ی 57 سه‌رچاوه بۆ که‌سێک . په‌رتوکخانه‌ی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له نایجیریا له که‌ته‌لۆگی هه‌زاره‌یدا ڕێگه به خه‌ڵکانی گشتیش دراوه که خزمه‌تگوزاریه‌کانی په‌رتوکخانه به‌کاربهێنن .
په‌رتوکخانه‌ی ژینگه دۆست ……
کاتێک ده‌میرخان له په‌رتوکخانه‌ی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی بوو له نایجیریا ، خۆی و هاوکاره‌کانی له په‌رتوخانه هه‌وڵیان ده‌دا که کاره‌کانیان ژینگه دۆست بن . په‌رتوکخانه‌ی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له نایجیریا له ساڵی 2012 دا گۆڕانکاری ته‌وایان به‌سه‌ر په‌رتوکخانه‌ی کۆندا هێنا بۆ په‌رتوکخانه‌ی ئه‌لکترۆنی . به هاوکاریه‌کی زۆری سه‌رۆکی زانکۆ دکتۆر مارگیی ئێنساین ، په‌رتوکخانه کامپینێکی خسته گه‌ڕ که ڕێگا درا که له %99.9 ی سه‌چاووه‌کان ئه‌له‌کترۆنی بن . وه په‌رتوکخانه‌ی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له نایجیریا له ساڵی 2013 دا زۆر به توندی ئه‌و کامپینه‌ی له ئامێز گرت . وه په‌رتوکخانه به‌رده‌وامه له دۆستایه‌تی ژینگه‌دا و له ڕێگای به‌کارهێنانی ئامێره مۆبایله‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کان . وه خزمه‌تگوزاریه‌کان ده‌رباره‌ی زانیاری سه‌رچاوه نوسراوه‌کان هه‌مووی ده‌توانرێت بخرێته سه‌ر مۆبایله زیره‌که‌کان و کۆمپیوته‌ره ده‌ستیه‌کان . کارمه‌ندانی په‌رتوکخانه‌ی زانکۆ و قوتابیانی زانکۆ هه‌موویان ئه‌و کامپینه‌یان له ئامێز گرت و داواش له په‌رتوکخانه‌ی زانکۆکانی تر ده‌که‌ن که ببنه ژینگه‌دۆست .
ئه‌حمه‌د ده‌میرخان ، ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌کو “شۆرشێکی ده‌روونی” پێناسه ده‌کات وه ده‌ڵێت له سه‌ده‌ی 21 یه‌کدا په‌رتوکخانه نابێت ئه‌درێسێکی چه‌سپاوی هه‌بێت . ئێستا په‌رتوکخانه له هه‌موو شوێنێکه ، وه ده‌میرخان دووباره ده‌ڵێت که زیاترین به‌کار هێنانی ئینته‌رنێت به‌شێکه له‌و شۆڕشه .
ئه‌حمه‌د ده‌میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌رتوکخانه‌ی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له نایجیریا ، له باکوری کوردستان له دایک بووه، له شارۆچکه‌ی به‌سیری له پارێزگای باتمان، که ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا .کاری په‌رتوکخانه‌ی له ساڵی 2001 دا ده‌ستپێکرد ، کاتێک که له په‌رتوکخانه‌ی بڕۆوه‌رد کاونتی له فلۆریدا ده‌ستی به کاری کرد .
له ساڵی 2006 یه‌که‌م په‌رتوکخانه‌ی دیجیتاڵی له زانکۆی کوردستان له کوردستانی ئێراق له شاری هه‌ولێر ده‌ستپێکرد . له 2011 چوو بۆ نایجیریا ، له‌وێ له زانکۆی ئه‌مه‌ریکی ده‌ستی به‌کار کرد ، له‌وێ په‌رتوکخانه‌ی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی نایجیریای له شێوه کۆنه‌که کرده په‌رتوکخانه‌ی دیجیتاڵ .
له 19/11/2012 کۆمیته‌ی په‌رتوکخانه‌ناسه‌کانی زانکۆکان کاری زانکۆی ئه‌مه‌ریکی نایجیریان زۆر به‌رز نرخاند‌و وه خه‌ڵاتی باشترین په‌رتوکخانه‌ی دیجیتاڵی زانکۆکانی نایجیریایان پێدا .
باکگراونده ئه‌کادیمیه‌که‌ی ئه‌حمه‌د ده‌میرخان پێکدێت له ماجستێر له زانستی زانیاری په‌رتوکخانه ، وه ماجستێر له چاره‌سه‌رکردنی کێشه وه هه‌روه‌ها به‌کالۆریۆس له خوێندنی جیهانیدا . ده‌میرخان له ووڵاتی تورکیا خوێندوویه‌تی وه کاریشی لێ کردوه ، هه‌روه‌ها له سوید‌و وڵاته یه‌کگرتوکانی ئه‌مه‌ریکاو مه‌کسیک و مسر و کوردستانی ئێراقدا کاری کردوه . زمانه‌کانی ئینگلیزی ، کوردی ، سویدی ، تورکی وه هه‌ندێکیش له ئیسپانی ده‌زانێت .
وێنه
1- ئه‌حمه‌د ده‌میرخان
2- سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی په‌رتوکخانه‌کانی ئه‌مه‌ریكا
ALA news IRRT Announces recipients of the 2013 ALA Presidential Citations for Innovative International Library Projects
http://www.americanlibrariesmagazine.org/news/ala/irrt-announces-recipients-2013-ala-presidential-citations-innovative-international-library- 04/16/2013
AUN WEEKLY NEWS AUN RECORDS DRAMATIC RISE IN E-LIBRARY PATRONAGE
http://www.americanuniversitynigeria.org/home/news-and-events/aun-news/aun-this-week/74-general/570-aun-records-dramatic-rise-in-e-library-patronage.html
Meet Amed Demirhan
http://www.ala.org/offices/meet-amed-demirhan
AUN WEEKLY NEWS AUN WINS BEST LIBRARY AWARD
http://www.americanuniversitynigeria.org/home/news-and-events/aun-news/aun-this-week/74-general/454-aun-wins-best-library-award.html