حكوومه‌تی هه‌رێم: پشتیوانی رێگه‌چاره‌ی ئاشتی په‌كه‌كه‌و توركیا ده‌كه‌ین
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی ده‌كات له‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دیموكراسی نێوان په‌كه‌كه‌و حكومه‌تی توركیا بگیردرێته‌به‌ر.
سه‌فین دزه‌یی ڕايگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای لێنه‌كراوه‌و داواشی نه‌كردوو ه‌نێوانگیری بكات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام پشتیوانی له‌هه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دیموكراسی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌میدیاكانی توركیاوه بڵاوكراونه‌ته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری نییه، ته‌نها حكومه‌ت‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی پشتیوان ده‌بن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئاشتیانه‌و سه‌رۆكی‌هه‌رێمیش ماوه‌ی‌چه‌ند ساڵێكه به‌رنامه‌یه‌ك ی‌له‌به‌رده‌ستدایه بۆ كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ داهاتوو ئه‌و كۆنفرانسه ده‌به‌سترێت.
ڕۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركی له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا بڵاویكردوه‌ته‌و كه حكومه‌تی توركیا‌و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌كورد‌و نوێنه‌رایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.