Referandum
توركیا تا ده‌ستووری نوێ ئاماده نه‌كات له كێشه‌كان زگاری نابێت
چیچه‌ك: توركیا تا ده‌ستووری نوێ ئاماده نه‌كات له كێشه‌كان زگاری نابێت
جه‌میل چیچه‌ك، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌رباره‌ی ده‌ستووری نوێی توركیا، وتی:
“ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ده‌ستوورێكی نوێی ئاماده نه‌كرد، من ده‌ڵێم یه‌خه‌ی ئه‌وانه بگرن كه بوونه هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ده‌ستوور، نه‌ك ته‌نیا ئێمه ده‌ڵێین توركیا پێویستی به ده‌ستوورێكی نوێ هه‌یه، به‌ڵكوو وڵاتانی دیكه‌یش وا ده‌ڵێن.
وتیشی: تا توركیا ده‌ستووری نوێی ئاماده نه‌كات، له كێشه سیاسییه‌كان رزگاری نابێت و ناچار ده‌بێت به كێشه سیاسییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ بێت. ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته سه‌ر باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا. ده‌ستووری ئێستا وه‌ڵامی پێویستییه‌كانی ئێستا و داهاتووی توركیا ناداته‌وه.