Referandum
ئه‌ردۆگان په‌یامێكی مێژوویی راگه‌یاند
به بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌به‌جه، ئه‌ردۆگان په‌یامێكی مێژوویی ره‌وانه‌ی كۆنفرانسی یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه كرد و په‌یامه‌كه‌ی له لایه‌ن ئایدن سه‌لجه سه‌ركونسوڵی توركیا له هه‌ولێر خوێندرایه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه رووداوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا تۆمار كرا، له‌و هێرشه‌دا بێویژدانانه هه‌زاران كه‌سی بێ‌تاوان به چه‌كی كیمیایی كوژران. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، ئه‌وه پیشان ده‌دات كه دوای 25 ساڵیش هێشتا ئه‌و برینه‌ی له ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا دروست بووه، وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین رووداوی هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه دووباره نه‌بێته‌وه و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.