په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پشتگیری له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد كرد

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، راپۆرتی خۆی ده‌رباره‌ی توركیا بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و له‌و راپۆرته‌دا پشتگیری به‌هێز له‌ توركیا ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد.

 

راپۆرتنووسی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئێمه‌ پشتگیریی ته‌واو له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ین و له‌ راپۆرته‌كه‌دا بانگه‌وازیی توركیا ده‌كرێت هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ كێشه‌ی كورد بدات.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌یش ده‌كرێت، له‌ ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێدا، گفتوگۆی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌كرێت.

Nerîna min :