عه‌دنان شه‌فیق چركین، په‌رله‌منتاری مه‌هه‌په له لێدوانێكیدا وتی: “سڕی ساقق، ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په ناتوانێت ئۆجئالان هه‌ڵبواسێت، به‌ڵكوو زۆر زۆر ته‌نیا ده‌توانێت چاكه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبواسێت. منیش به سڕی ساقق ده‌ڵێم سوێند ده‌خۆم رۆژێك دێت له بری چاكه‌ته‌كه‌ی ئۆجئالان، په‌نا به خوا ئێوه هه‌موو به عه‌مووده‌وه هه‌ڵده‌واسین، ئه‌م میلله‌ته ناتوانێت زیاتر خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و بێڕێزرییه بگرێت، ئه‌وه باش بزانن، ئه‌م میلله‌ت و ده‌وڵه‌ته، له بازاڕ نه‌كردراوه، به خوێن و به گیان ئه‌م وڵاته‌مان دامه‌زراندووه.