هه‌ورامی: به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به ئاراسته‌ی توركیا راده‌كێشین
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشتی هه‌ورامی، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (BBC) رایگه‌یاندووه، “هه‌رێمی‌كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ژێرخان به‌كه‌رتی نه‌وتیشه‌وه پێویستی به‌هیچ مۆڵه‌تێك نییه له به‌غداوه، چونكه ده‌ستوور ئه‌م ماف‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێداوه”.
ئاماژه‌شیداوه به‌وه‌ی “حكومه‌تی هه‌رێم پێی باش بوو به‌هه‌ماهه‌نگی له بورای پیشه‌سازی نه‌وتدا كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بكات، به‌ڵام نه‌بوونی ئاره‌زوو لای لایه‌نی به‌رامبه‌ر‌و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان، وایكرد ئه‌م كاره ئه‌سته‌م بێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو كاته چاوه‌ڕێ بووینایه، نه‌مانده‌توانی ته‌نانه‌ت یه‌ك گرێبه‌ستیش ئیمزا بكه‌ین، له‌كۆی ئه‌و 50 گرێبه‌سته‌ی كه تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا ئیمزامان كردووه”.
هه‌ورامی هێماشی بۆ ئه‌وه‌كردووه”ئاماده‌كارییه‌كانی راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه‌ی راكێشانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو”.
ناوبراو پێیوایه “حكومه‌تی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستوور پێیداوه‌كارده‌كات”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتوه‌كه هه‌رێمی‌كوردستان ” یاسای نه‌وتی هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌غدا كه‌تا ئێستا نه‌یتوانیو ه‌یاسایه‌كی نوێ داڕێژێت كاره‌كانی ئه‌م كه‌رته زیندووه رێكبخات”.
له‌كۆتاییشدا تیشكیی خستۆته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌كه “گه‌وره كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بێنه هه‌رێمی كوردستان‌و له‌ئێستاشدا سه‌رگه‌می پلانێكین بۆ زیاندكردنی رێژه‌ی هه‌نارده‌ی رۆژنانه‌ی نه‌وت بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل، هاوكات ده‌یان كۆمپانیا به‌سه‌دان میلۆن دۆلار ده‌نگیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌داوه چونكه ده‌زانن كه گرێبه‌سته‌كانیان یاسایین‌و ده‌زانن كه ئێمه به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین”. ىاوینه