كوردستان داوایه‌كی نوری مالیكی ره‌تده‌كاته‌وه
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوایه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌باره به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئێستای عیراق ره‌تده‌كاته‌وه، جه‌ختیش له جێبه‌جێكردنی ده‌كاته‌وه له‌م قۆناغه‌دا نه‌ك هه‌مواركردنه‌وه‌ی
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانێكی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه داوایكردبوو ده‌ستوور هه‌موار بكرێت، موئه‌ید ته‌یب وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌ئێستادا به هۆی ناكۆییه سیاسییه‌كانه‌وه ناتوانرێت چه‌ندین پرۆژه‌یاسای گرنگ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌سه‌ند بكرێت، ئیتر چۆن ده‌توانرێت ده‌ستوور هه‌موار بكرێت، یان ده‌ستوورێكی تر دابڕێژرێت
موئه‌ید ته‌یب وتی: “ده‌ستووری عیراق پێویستی به جێبه‌جێكردنه، نه‌ك هه‌مواركردنه‌وه”، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له عیراقدا هه‌ن به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووره‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه
.له راگه‌یه‌نراوێكدا، موئه‌ید ته‌یب وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی عیراق جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانه به دروستی
:ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی
له‌كاتێكدا ناكۆكییه سیاسییه‌كان ته‌شه‌نه‌یان كردووه و زۆربه‌ی پارێزگه‌كان خۆپیشاندان به‌خۆوه ده‌بینن و له كاتێكدا خه‌ڵكی له سه‌رنه‌كه‌وتنی حكوومه‌ت له بواری ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌ن جار و بار چه‌ند داوایه‌كمان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن و له دوایه‌مین لێدوانی مالكیدا داوای هه‌مواركردنی ده‌ستوور ده‌كات، ئێمه له هاوپه‌یمانی كوردستانی بڕوامان وایه كه ئه‌و كێشانه‌ی به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنین به پله‌ی یه‌كه‌م له ئاكامی جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوورو جێبه‌جێ نه‌كردنی دروستی یاساكانه‌وه‌یه نه‌ك به هۆی ده‌ستووره‌وه. ئێمه له‌به‌ر تیشكی ئه‌و ناكۆكییه سیاسییانه‌دا ناتوانین ئه‌و یاسایانه په‌سه‌ند بكه‌ین كه زۆر گرنگن وه‌ك یاسای دادگه‌ی فیدرالی و یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای نه‌وت و گاز و چه‌ندین یاسای دیكه، كه‌واته چۆن ده‌توانین ده‌ستوورێكی نوێ داڕێژین یان هه‌مواری بكه‌ین، بۆیه هیچ چاره‌یه‌ك له به‌رده‌مماندا نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت گه ده‌ستوورو یاسا كارپێكراوه‌كان به دروستی جێبه‌جێ بكه‌ین كه ئه‌مه چاره‌سه‌ره‌كه‌یه له‌م قۆناغه‌دا
خه‌ندان