وتاری ئیسماعیل ئۆزده‌میر
له توركیا بابه‌تی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه، له‌به‌ر ئه‌م پرسه، سه‌یری ئه‌ودیو سنوور “واته باكووری عێراق” ناكرێت، ئێستا له عێراق مه‌ترسیی گه‌ییشتووه‌ته ئاستی هه‌ره به‌رز و ئه‌و ده‌مه‌قاڵێیه‌ی نێوان بارزانی و مالیكی گه‌ییشتووه‌ته ئاستێكی زۆر جیددی و مالیكی به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌نگاو بۆ دواوه نانێت و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی كوردیش به هه‌ند وه‌رناگرێت.
ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین، كشانه‌وه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا، هه‌نگاوێكه بۆ جیابوونه‌وه‌ی بارزانی له عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایه.
بارزانی به‌رنامه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له عێراقی داناوه و پێشهاته‌كانی ناو توركیایش، بوێرییه‌كی گه‌وره به بارزانی ده‌دات، كه هه‌نگاو بۆ جیابوونه‌وه‌ی له عێراق بهاوێژێت.
هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئاك پارتی و ئاپۆ و په‌كه‌كه و به‌ده‌په و بارزانی، وای كردووه بارزانی هه‌نگاوی بوێرانه بۆ جیابوونه‌وه‌ی له عێراق بهاوێژێت. ئێستا هه‌موو كه‌سێك له توركیا وا تێ ده‌گات، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هێزه‌كانی بۆ باكووری عێراق بكێشێته‌وه، هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، با هه‌موو كه‌سێك بزانێت كێشه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر نابێت و وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.