ناوخۆی توركیادا 560 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژراون

فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای توركیا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیی دایه‌وه‌، كه‌ له‌ باره‌ی ئاماره‌كانی شه‌ڕی دژه‌تیرۆر بوو.

 

فه‌رمانده‌یی سوپا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، له‌ ساڵی 2012ـدا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوخۆی توركیادا 560 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژراون و 24 چه‌كدار به‌ برینداری و 72 چه‌كداریش ده‌ستگیر كراون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌یی سوپا، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووریشدا 413 چه‌كدار كوژراون و 304 چه‌كداریش بریندار كراون. هه‌روه‌ها له‌ 2012ـدا كاریگه‌ریی 1558 تیرۆریست نه‌هێشتراوه‌.

Nerîna min :