لێدوانى نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر ناساندنى جینۆسایدى گه‌لى كورد له لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌ریتانیاوه
دواى ئه‌وه‌ى كه په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له دانیشتنێكدا ئه‌و تاوانانه‌ى به جینۆساید ناساند كه ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كراون، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیاى به ڕووداوێكى گرنگ و مایه‌ى خۆشحاڵى له قه‌ڵه‌م دا، سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌شى كرد كه له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵیان دا و سه‌ره‌نجامى هه‌وڵه‌كانیان به ناساندنى جینۆسایدى كورد له لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌ریتانیاوه؛ ته‌واو بوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قى لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه:
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئایا ئه‌و تاوانانه‌ى كه ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان له عێراق ئه‌نجام دراون؛ وه‌ك جینۆساید بناسێنێت؛ گفتوگۆى كرد. خۆشحاڵ بووین؛ نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌نجام درا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا به فه‌رمى دانى به جینۆسایدى كورددا نا. ئه‌وه‌ش ڕووداوێكى گرنگه له خه‌باتمان بۆ دادپه‌روه‌رى و دانپێنان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هه‌زاران پیاو ژن و منداڵ كه له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى پێشوو بوونه قوربانى. هه‌روه‌ها ڕووداوێكى گرنگه بۆ ڕزگاربووانى ئه‌نفال و چه‌كى كیمیایى و بۆ منداڵانى شه‌هیدان كه هه‌وڵ ده‌دن ژیانیان بنیاد بنێنه‌وه.
سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه هه‌وڵیان دا ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌نجام بدرێت، هه‌زاران كورد له به‌ریتانیا و به‌ریتانیه‌كانى دۆستى كوردستان كه واژوویان له‌سه‌ر داوكاریى ناساندنى جینۆساید كرد. ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا و به تایبه‌تى گرووپى سه‌رجه‌م پارته‌كانى دۆستى گه‌لى كورد له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كه كاریان كرد بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و گفتوگۆیه و نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیا كه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌یان كرد و به‌رده‌وام بوون تا به سه‌ركه‌وتوویى به ئه‌نجام گه‌یشت.
ناساندنى جینۆسایدى كورد له لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌ریتانیاوه؛ دوا به‌دواى ناساندنى ساڵى ڕابردووى په‌رله‌مانى نه‌رویج و سوید هات. سوپاسى هه‌موو لایه‌كیان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌وه هانى دۆستانمان و دۆستانى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى له وڵاتانى دیكه‌ش بدات بۆ ناساندنى جینۆسایدى گه‌لى كورد. ده‌بێ هه‌موومان به یه‌كه‌وه له دژى سته‌م بوه‌ستین له هه‌ر كوێ ڕوو بدات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
28/2/2013