
دوڕان قالقان (عه‌باس) ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌جه‌كه، بۆ ستێر تیڤی وتی:
“له سه‌رده‌می تانسو چیله‌ردا، لیستی كارسازانی كورد له گیرفانی ئه‌ودا بوون، وادیاره له گیرفانی ئه‌ردۆگانیشدا لیستی به‌رپرسانی په‌كه‌كه هه‌یه، ئه‌وه روون بووه‌ته‌وه كه ئاك پارتی ده‌یه‌وێت ئێمه له ناو ببات. پێویسته هه‌موو كه‌سێك رێوشوێنی گونجاوی پێویست بگرێته به‌ر. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌یش ئاشكرا بكه‌م ژماره‌یه‌كی زۆر سیخوڕمان ده‌ستگیر كردووه كه هاتوونه‌ته ناو په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌كه‌كه تیرۆر بكه‌ن. لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌وه له مێدیا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. حكوومه‌تی ئاك پارتی با باش بزانێت، ناتوانێت به‌رپرسانی په‌كه‌كه له ناو ببات.