سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ باكووری عێراق
ئیداره‌ی نیشته‌جێبوونی به‌كۆمه‌ڵ (تۆكی) سه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ باكووری عێراق.
نیهاد ئه‌رگوین، وه‌زیری ته‌كنه‌لۆژیا و پیشه‌سازیی توركیا پێشوازی له سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردی كرد و وتی:
“باكووری عێراق له ره‌وشه ناخۆشه‌كه ده‌رباز بووه و ده‌یه‌وێت هه‌نگاوێكی گه‌وره بهاوێژێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون”.
سینان چه‌له‌بیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد: ده‌مانه‌وێت توركیا ئێمه به‌و شێوه‌یه قبووڵ بكات كه دۆستی پله‌یه‌كی ئه‌وانین له ناوچه‌كه‌دا. ئێمه له هه‌موو روویه‌كه‌وه توركیا به نموونه وه‌رده‌گرین، دوای رژێمی سه‌دام هه‌ستمان به‌وه كرد وڵاتێكی چه‌ند هه‌ژارین، ده‌مانه‌وێت ببینه وڵاتێكی خاوه‌ن كارگه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان. كاره‌كانی تۆكی به گرینگی سه‌یر ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له وڵاته‌كه‌شماندا هه‌مان ده‌زگه دابمه‌زرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه زاندراوه به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كورد واژۆ كراوه، پسپۆرانی تۆكی سه‌ردانی باكووری عێراق ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی باكووری عێراق ده‌زگه‌یه‌كی هاوشێوه داده‌مه‌زرێنن.