Referandum

له‌ كوردستانی عێراق دڵه‌ڕاوكێ هاته‌ ئاراوه

رۆژنامه‌نووس نامیق دوروقان رووداوه‌كه‌ی پاریس له‌ باكووری عێراقیش بووه‌ته‌ جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌ توركیا.

 

ده‌ستپێكردنی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجئالان، هیوایه‌كی وای دروست كردبوو به‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له‌ توركیا به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌چێت، مه‌سعوود بارزانیش سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد پشتگیری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كردبوو. دوای ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی پاریس هاته‌ پێش، له‌ باكووری عێراق دڵه‌ڕاوكێ هاته‌ ئاراوه‌، چونكه‌ كوردانی باكووری عێراق له‌وه‌ نیگه‌رانن كه‌ ئه‌و رووداوه‌ پرۆسه‌كه‌ تێك ده‌دات. میدیای كوردییش رووداوه‌كه‌ی پاریس وه‌ك هه‌واڵی یه‌كه‌م بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت پێویسته‌ ئه‌و رووداوه‌ هیوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ له‌ ناو نه‌بات.

 

كوردانی باكووری عێراق پێیان وایه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردانی توركیا له‌ رووی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ سوودێكی باشیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.

Back to top button