له‌ باكووری عێراق توندوتیژی دژی رۆژنامه‌نووسان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌و شه‌ش مانگه‌ی دوایدا 33 حاڵه‌تی گووشار رووی داوه‌ و له‌ ناویاندا 14ـیان رووبه‌رووی لێدان بوونه‌ته‌وه‌ و 8ـیان رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و 6ـیان رێگه‌ی كاركردنیان لێ گیراوه‌ و 2ـیان ده‌ستگیر كراوه‌ و 2ـیش زیندانی كراوه‌ و كه‌سێكیش سزا دراوه‌.

 

حاكم ئازاد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان دیموكراتی بێت، پێویسته‌ میدیا ئازاد بێت، ئێمه‌ خزمه‌تی رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین و مافیان ده‌پارێزین.

Nerîna min :