فرانس پرێس: دایكی‌ ئه‌سه‌د به‌ره‌و دوبه‌ی‌ هه‌ڵهات

 

اژانسی‌ هه‌واڵی‌” فرانس پرێس” له‌زاری‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ دایكی‌ به‌شار ئه‌سه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ سوریا به‌ره‌و دوبه‌ی‌ هه‌ڵهاتووه‌.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ دایكی‌ ئه‌سه‌د ئێستا له‌گه‌ڵ بوشرای‌ كچی‌ بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 10 رۆژه‌ له‌ دوبه‌ی‌ ژیان به‌سه‌رده‌بات و سوریای‌ جێهێَشتووه‌.
بوشرا كه‌ تاكه‌ خوشكی‌ ئه‌سه‌ده‌، ئاسه‌ف شه‌وكه‌ت سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سوریا هاوسه‌ری‌ بوو له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ته‌مموزی‌ رابردوودا له‌گه‌ڵ سێ گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ دیكه‌ی‌ سوریا كوژرا.
ئه‌یمه‌ن عه‌بدولنور سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مه‌سیحییه‌كانی‌ سوریا به‌ “فرانس پرێس” ی‌ راگه‌یاندووه‌ جێهێشتنی‌ سوریا له‌لایه‌ن دایكی‌ ئه‌سه‌ده‌وه‌ نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌سه‌د ته‌نانه‌ت له‌ناو خێزانه‌كه‌ی‌ خۆشیدا پاڵَپشتی‌ نه‌ماوه.

 

Bersiv :

Nêrîna te
Nav: