Referandum
عێراق سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر توركیا تۆمار ده‌كات
كه‌ریم عه‌له‌وی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاودێریی په‌رله‌مانی عێراق، وتی: توركیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی دێنه ناو عێراق، وشك بكات. بۆیه حكوومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت سكاڵایه‌ك له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژی توركیا تۆمار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه ئاوه‌ی خۆی، بگاته ده‌ستی. توركیا به دروستكردنی به‌نداوه‌كان له‌سه‌ر رووباری دیجله، ده‌یه‌وێت پرسی ئاو وه‌ك گووشار دژی عێراق به كار بهێنێت و ئه‌و دانوستاندنانه‌ی له باره‌ی ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام دراوه، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.