عێراق زۆرترین هه‌نارده‌ی توركیای بۆ ده‌چێت
له داهاتوویه‌كی نزیكدا عێراق زۆرترین هه‌نارده‌ی توركیای بۆ ده‌چێت
هه‌نارده‌ی توركیا بۆ عێراق ساڵی 2012 به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و بانكی ناوه‌ندی و زۆربه‌ی زۆری ئابووریناسان پێیان وایه ساڵی 2013 عێراق ده‌كه‌وێته پێش ئه‌ڵمانیا له رووی هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی توركی بۆی، ده‌چێته ریزبه‌ندی یه‌كه‌م.
پێشكه‌وتنی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد و حكوومه‌تی توركیا، كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان دروست كرد و بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ عێراق، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بۆ باكووری عێراقه، له یه‌ك ساڵدا 30% به‌رز بووه‌ته‌وه و له ئه‌ڵمانیا نزیك بووه‌ته‌وه و بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد زۆر پێش كه‌وتووه و به گوێره‌ی ئاماره‌كان كه حكوومه‌تی عێراقیش رایگه‌یاندووه، 90%ـی هه‌نارده‌كانی توركیا، بۆ باكووری عێراقه.