ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16/1/2013 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین به ئاماده‌بوونى باڵیۆزى كوێت له عیراق پێشوازیكرد له شاندێكى رۆژنامه‌نووسانى كوێتى .
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانى له وته‌یه‌كدا وێراى خۆشحاڵى ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر هاتنى شاندى میوان بۆ هه‌رێم، ته‌ئكیدى له سه‌ر قووڵیى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى نێوان هه‌ر دوو گه‌لى كوردستان و كوێتى كرده‌وه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى به برایانه و پته‌و وه‌سفكرد ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ویستێكى به‌هێز له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌یه به مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى كوێت به‌و پێیه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له خۆ بگرێت و رایگه‌یاند كه وڵاتى كوێت پێگه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه له لای خه‌ڵكى كوردستان و زۆر به وردى له ئێش و ئازاره‌كانى رابردووى خه‌ڵكى كوێت تێده‌گه‌ن و خه‌ڵكى كوێیتش به هه‌مان شێوه له ئێش و ئازاره‌كانى گه‌لى كوردستان حالین و ئێستا پاش رووخانى رژێمى پێشوو ده‌رفه‌تێكى مێژوویى هاتۆته پێش كه پێویسته به هه‌ر دوولاوه هه‌نگاو به‌ره‌و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان بده‌ین و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانى ستایشى رۆڵى باڵیۆزى كوێتى كرد له پێشخستن و به‌هێزكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه .
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باڵیۆزى كوێت له عیراق وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان به‌ره‌و پێش ده‌چێت و پێشبینى ئه‌وه‌شى كرد هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا ده‌گاته ئه‌و ئامانجانه‌ى كه ساڵه‌ى ساڵه هه‌وڵى بۆ ده‌دات ، هاوكات خۆشه‌ویستى گه‌لى كوێتیشى بۆ گه‌لى كوردستان دووپاتكرده‌وه.
باڵیۆزى كوێت له عیراق ستایشى رۆڵى سه‌رۆك بارزانى كرد له عیراق و ناوچه‌كه و رایگه‌یاند كه خه‌بات و تێكۆشانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه له پێناو وه‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان جێى هه‌ڵوه‌سته‌یه و رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه له قوڵكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى دیموكراسى له عیراقدا و خاوه‌ن ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌نده له یه‌كخستنى ئیراده‌ى گه‌له‌كه‌ى و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ى كه ده‌یبینین .
به‌رێز عائید مه‌ناوى _ش راوێژكارى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى كوێتى ئامانجى ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ى شاندى رۆژنامه‌نووسانى كوێتى گواستنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ى هه‌رێمى كوردستانه بۆ ته‌واوى وڵاتانى عه‌ره‌بی به‌گشتى و ده‌وڵه‌تى كۆێت به تایبه‌تى و ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد كه ئاستى رێكخستن و سه‌قامگیرى له هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌رزه و وه‌كو شاندى رۆژنامه‌نووسانى كوێتى به‌و ئاسته سه‌رسام بووین و هیوادارین ئه‌و ئاسته هه‌ر له هه‌ڵكشاندا بێت و ده‌وڵه‌تى كوێتیش سوود له ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرێ به تایبه‌تى كه كوردستان ئه‌مرۆ بوه‌ته دیرۆكى سه‌ركه‌وتن و هیواى خواست كه به‌شه‌كانى دیكه‌ى عیراقیش سوود له‌و ئه‌زموونه پێشكه‌وتووه‌ى هه‌رێمى كوردستان ببینن.
ئه‌مه‌و له كۆتایى دیداره‌كه‌دا سه‌رنووسه‌ر و جێگر و په‌یامنێرانى به‌شداربووى شانده‌كه چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد كه په‌یوه‌ندییان به په‌یوه‌ندى دوو قۆڵیى نێوان هه‌رێم و كوێت و هه‌روا عیراق و ناوچه‌كه هه‌بوو و سه‌رۆك بارزانى _ش زۆر به راشكاوییه‌وه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه .
Malper Referandum سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدى له سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى نێوان گه‌لى كوردستان و كوێت...