Referandum

سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان پێشوازی له‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12/1/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز مارتن كۆپله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری.


له‌ دیدارێكدا، گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ هه‌لو مه‌رج و بارودۆخی سیاسی عیراق و روداوو گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌، پاشان بیروڕایان ئاڵوگۆركرد سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ و گرفته‌سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌نگاوو كۆششه‌كان به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر كردنیان . 


به‌رێز مارتن كۆپله‌ر نیگه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ده‌ربڕی له‌ ئاست دوا رووداوه‌كانی عیراق و رایگه‌یاند كه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ره‌وشی عیراق ده‌كات و رۆڵێكی زیاتر و كاریگه‌ریش ده‌گیرێت له‌ هاوكاریكردنی لایه‌ نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه‌ و ریشه‌یی و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م دیداره‌ی بۆ راوێژ و ئاگاداربوونه‌ له‌راو بۆ چونه‌كانی سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی حوكمرانی له‌عیراق و چۆنیه‌تی ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ ،چونكه‌ هه‌موو پێشبینییه‌ پێشووه‌كانی به‌رێزیان به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رچوون كه‌ئه‌مرۆ ده‌بینرێ.


سه‌رۆك بارزانی ، وێرای خستنه‌ڕووی راو بۆ چونه‌كانی ، چه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گشت كێشه‌كانی عیراق ده‌كرێ به‌ گفتو گۆ و رێگه‌ چاره‌ی ئاشتییانه‌ بێنه‌ چاره‌سه‌ر كردن و ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانیش بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كین بۆ چاره‌سه‌ركردنیان و سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش وه‌كو رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانه‌كه‌، به‌رێزیان رایگه‌یاندكه‌ دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عیراقدا نییه‌، به‌ڵام به‌ مه‌رجێ به‌ر له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێ یاسای هه‌ڵبژاردن بێته‌ گۆڕین و ئامارێكی وردیش له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ وڵات ئه‌نجام بدرێ.

Back to top button