رۆژنامه‌نووس جه‌نگیز چاندار بۆ رۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی توركی دوا و وتی: “په‌كه‌كه دوای 21ـی ئادار كۆتایی به چالاكییه چه‌كدارییه‌كانی خۆی ده‌هێنێت و تا مانگی 7 و 8ـیش هێزه‌كانی ده‌كێشێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێویسته سیستمی سیاسیی توركیا بگۆڕدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه بتوانێت سیاسه‌ت بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئه‌نجام دران، په‌كه‌كه ئیتر له جیاتی ئه‌وه‌ی له شاخ به چه‌ك بێت، له شار به سیاسه‌ت ده‌بێت.
وتیشی: ئێستا ئه‌ردۆگان و ئۆجئالان، له‌سه‌ر مۆدێلێكی نوێ بۆ توركیا بیر ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌و سیستمه‌دا كورد ببنه هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات.