بۆمبه‌كه‌ی نالیا سیناریۆ بوو
نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ی كه‌ناڵی (NRT) به‌سیناریۆ ناوده‌بات و ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی نالیا ئه‌نجامی ده‌دات كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و دروستكردنی سیناریۆش هیچ ئامانجێك ناپێكێت.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، به‌سایتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی‌كوردستانی‌راگه‌یاندوه:
یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی میدیا ئه‌وه‌یه‌پابه‌ندبن به‌كاری رۆژنامه‌نوسیه‌وه، ئه‌وه‌ی میدیا به‌ناوی “مایكی ئازاد” ده‌یكات ئێمه‌ئه‌زمونمان تێدا زۆره‌به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌جیهانیه‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر كراش ناكرێت ئه‌و به‌رنامه‌ببێته‌لایه‌نگیر، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نگریش بێت ده‌بێت رێگری له‌ته‌شهیركردن بگرێت، به‌داخه‌وه‌بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌له‌كاتێكدا له‌جێگای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات، هاتن كۆمه‌ڵێك كه‌سیان كۆكرده‌وه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌سه‌به‌حسابی قسه‌ی باش هاتن، به‌ڵام واقسه‌یان كرد هاندان له‌رێگای نالیاوه‌دوباره‌پیشانی خه‌ڵك بده‌نه‌وه“.
باسی له‌وه‌شكردوه‌كه‌ده‌بێ ئه‌و “مایكی ئازاده” سه‌ربه‌خۆ بێت، چونكه‌جاری واهه‌یه‌له‌كه‌ناڵه‌جیهانیه‌كان له‌مایكه‌وه‌فه‌توای كوشتن دراوه‌و كه‌ناڵه‌كه‌یه‌كسه‌ر چاره‌سه‌ری كردوه، گوتویه‌تی ئه‌وه‌بۆچونی ئێمه‌نیه‌و ده‌بێت ئه‌و كه‌ناڵه‌پایه‌ند بێت به‌كاری رۆژنامه‌نوسی و هه‌موخه‌ڵك قسه‌نه‌كات.
ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ش له‌سه‌ربانی كه‌ناڵه‌كه‌ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، كه‌له‌سه‌ر پشكی پارتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه‌ده‌ڵێت: ” ئه‌وه‌سیناریۆیه‌كی دیاره‌دروستكراوه‌و ده‌چینه‌نزیكی17 شوباته‌وه، بۆیه‌ئه‌مه‌سیناریۆیه‌و بۆ وروژاندنی خه‌ڵكه‌و من به‌گومانه‌وه‌سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ده‌كه‌م“.
ئه‌و لێدوانه‌ی نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌كاتێكدایه، تائێستا لایه‌نه‌فه‌رمییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌یان ئاشكرا نه‌كردوه. (نه‌وا)