Referandum
به‌غدا داوكارییه‌كه‌ی هه‌ولێری جێبه‌جێ نه‌كرد
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، بودجه‌ی 2013ـی عێراق په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورد جێبه‌جێ نه‌كرا و ئه‌و 3.5 ملیارد دۆلاره‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كورد بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وت داوای ده‌كرد، ره‌ت كرایه‌وه و ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئه‌و پاره‌یه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا، لێره‌دا رۆڵی گرینگی توركیا دێته پێش.
جێبه‌جێنه‌كردنی دواكارییه‌كانی كورد، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و خراپتر ده‌بات و ده‌سه‌ڵاتی كورد ناچار ده‌بێت ئه‌و به‌شه پاره‌یه له رێگه‌ی توركیاوه دابین بكات. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێش ئایا توركیا نه‌وت و غازی سروشتی كورد ده‌كڕێت یان نا؟