Referandum
بارزانی هۆشدارییه‌كی توندی دایه مالیكی
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی باكووری عێراق، ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق وتی:
“هه‌ندێ كه‌سانی توندڕه‌و ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان تێك بده‌ن، ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌وانه وشیار بین، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له عێراق هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و پشتگوێخستنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌مه‌یش بووه جێگه‌ی نیگه‌رانیی هه‌موو خه‌ڵك.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، حكوومه‌تی مالیكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه عاقڵانه ناجووڵێته‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌یش ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور و دیالۆگ پێڕه‌و بكرێت.