ئه‌وانه‌ی پشتپه‌رده ئاشكرا نابێت
رۆژنامه‌ی ئۆغور دوندار
ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره باسی رووداوه‌كه‌ی پاریس ده‌كرێت و هه‌ر یه‌كه و شتێك ده‌ڵێت، وا دیاره ئه‌گه‌ر پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه ده‌ستگیریش بكات، ئه‌وانه‌ی پشتپه‌رده ئاشكرا نابێت. بۆ زانینی پشتپه‌رده‌ی رووداوه‌كه، ده‌بێت سه‌یری ده‌وڵه‌مه‌ندیی نه‌وته‌كه‌ی باكووری عێراق بكه‌ین.
باكووری عێراق له رووی نه‌وته‌وه رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت. حكوومه‌تی ئاك پارتیش به‌رانبه‌ر مالیكیی شیعه، كوردانی سوننه ده‌پارێزێت و ئه‌و پڕۆژه گه‌وره‌یه‌ی ئاك پارتی، جیاكردنه‌وه‌ی باكووری عێراق و باكووری سووریایه له عێراق و سووریا و ده‌یه‌وێت دواتر به‌سیستمێكی فیدراڵی به توركیاوه‌یان گرێ بدات، به‌و شێوه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌ی باكووری عێراقدا بگرێت.
لێره‌دا شه‌ڕی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دێته پێش و رووداوه‌كه‌ی پاریسیش پێوه‌ندی به شه‌ڕی زلهێزه‌كانه‌وه هه‌یه.