Referandum
بارزانی لێدوانێكی ده‌رباره‌ی قه‌یرانی عێراق دا

مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی باكووری عێراق، ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی له عێراق هه‌یه، وتی: به داخه‌وه ئێستا له عێراق رووبه‌رووی قه‌یرانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی سووریا بووه‌ته‌وه، ئه‌مه ته‌نیا پێوه‌ندی به به‌غداوه نییه، به‌ڵكوو پێوه‌ندی به هه‌موو عێراقه‌وه هه‌یه. ئێمه له بنیاتنانی ئه‌م وڵاته‌دا پێكه‌وه بووین و رۆڵمان له دروستكردنه‌وه‌یدا هه‌بوو.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه گه‌وره‌یه‌ی له عێراق هه‌یه نه‌مێنێت، ته‌نیا كاركردن له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌ولێر و رێككه‌وتنه‌كانی دیكه و ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ره، ده‌بێت یه‌كتر قبووڵ بكه‌ین و بارێكی ئاشتی دروست بكه‌ین. ئێمه بۆ عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵ خوێنمان دا.