نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد و شاندی یاوه‌ری، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕێنه‌كراو سه‌ردانی باره‌گه‌ی به‌ده‌په‌یان كرد و له لایه‌ن سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
دوای دیداره‌كه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ساز كرد و بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌و سه‌ردانه‌دا ئاماژه‌مان به پشتگیریكردن له ئاشتی كردووه و خۆشحاڵیی خۆشمان بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له توركیا له پێناو ئاشتیدا ده‌هاوێژرێن ده‌ربڕیوه، پشتگیریی نامه‌كه‌ی ئۆجئالان ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆگانیش جێگه‌ی رێزه. هیوامان وایه ئه‌و پرۆسه‌یه له چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی توركیادا بێت.