ئاژانسی رۆیته‌رز، به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی به‌رپرسانی توركیا، هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌و بۆڕییه نه‌وته‌ی نه‌وتی باكووری عێراق به به‌نده‌ری جیهانی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت، 80%ـی كۆتایی هاتووه و تا مانگی 9ـی ئه‌مساڵ بۆڕییه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ئاماده ده‌بێت و كۆنتڕۆڵه‌كه له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌بێت، ئه‌و بۆڕییه رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی ئه‌و بۆڕییه ده‌گوازرێته‌وه.