Referandum
ئه‌مه‌ریكا ئامێر و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێ ده‌داین، ئێمه كاتێك ئۆپه‌راسیۆنمان بۆسه‌ر باكووری عێراق ئه‌نجام دا
ئیسماعیل حه‌قی قه‌ره‌دایی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای توركیا، له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی 28ـی شوبات كه به هۆیه‌وه حكوومه‌تی پارتی ره‌فاح هه‌ڵوه‌شایه‌وه، زانیاریی دایه داواكاریی گشتی و له‌وێ ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنی سه‌ربازیی نێوان توركیا و ئیسرائیل كرد و وتی:
ئه‌مه‌ریكا ئامێر و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێ ده‌داین، ئێمه كاتێك ئۆپه‌راسیۆنمان بۆسه‌ر باكووری عێراق ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌ریكا ئیتر هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل و ئامێری سه‌ربازی لێ راگرتین، بۆیه‌ش ئێمه بۆ كڕینی ئه‌و ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیا سه‌ربازییانه له‌سه‌ر زانیاریی ئه‌ربه‌كان سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتر، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ست.