Referandum
ئه‌ردۆگان: پێویسته چه‌كدارانی په‌كه‌كه چه‌ك دابنێن و توركیا به جێ به‌ڵێن
ئه‌ردۆگان ده‌رباره‌ی دانوستاندنه‌كانی ئیمراڵی، له باره‌ی هێرشی ئه‌م دواییه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی ناوچه‌ی چقورجه، وتی:
“ئه‌مه شتێكی نوێ نییه بۆ په‌كه‌كه، هه‌ر كاتێك هه‌وڵ بۆ ئاشتی دراوه، په‌كه‌كه هه‌موو جۆره كارێكی نێگه‌تیڤی كردووه، ئه‌مه‌یش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه. تێكۆشانمان دژی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان وتووه كه ده‌توانین دانوستاندن له‌گه‌ڵ درێژه‌پێده‌ره سیاسییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هاویشتوومانه، نیازپاكی ئێمه ده‌رده‌خات، ئامانجی ئه‌و دانوستاندنانه ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و توركیا جێ بهڵێت.