ئه‌ردۆگان له وتارێكیدا وتی: “له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا، ته‌نیا یه‌ك كار هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چه‌كه‌كان بخرێنه ژێرپێ و سیاسه‌تی خۆتان له په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌یه‌كتان هه‌یه له‌وێ بیڵێن. كاتێك ئه‌وه‌تان كرد، موخاتبێك له به‌رانبه‌رتان ده‌بێت. له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا، باجه‌كه‌ی هه‌رچی بێت، ئێمه ئاماده‌ین، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین ژه‌هریش بخۆین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه. ئێمه سیاسه‌تی نكۆڵی و به‌تورككردنمان نه‌هێشت و هه‌موو كاتێك وتوومانه مرۆڤمان له‌به‌ر ئه‌وه خۆش ده‌وێت، چونكه خوا دروستی كردووه و ئێمه هیچیان به به‌رزتر نازانین.