Referandum
ئهقدۆغان: پێویسته كشانه‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجام بدرێت
یاڵچن ئهقدۆغان، راوێژكاری سه‌ره‌كی ئه‌ردۆگان، بۆ ئێن تی ڤی توركی دوا و وتی: ئامانجی كۆتایی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری، چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌یه، له كاتی پرۆسه‌كه‌دا باوه‌ڕ ناكه‌م به پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌كانی ئۆجئالان بجووڵێته‌وه، پێویسته خۆكێشانه‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجام بدرێت و درێژه نه‌كێشێت.
وتیشی: ئه‌گه‌ر گه‌ییشتینه ئامانجی كۆتاییمان و په‌كه‌كه چه‌كی دانا، ئه‌و كاته بۆچی له شاخ بمێننه‌وه؟
له باره‌ی ئازادكردنی ئۆجئالانهوه، وتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك له رۆژه‌ڤماندا نییه.
له باره‌ی ده‌ستووری نوێوه، وتی: ئاك پارتی هه‌موو جۆره هه‌وڵێك بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر پارته سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێ رێك نه‌كه‌ون، ئه‌و كات ریفراندۆم ده‌كرێت.