نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا كرد
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كورد، له كۆشكی سپی، كه كۆشكی حكوومه‌ته و له هه‌ولێره، پێشوازی له پیته‌ر رامساوه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا كرد و له دیداره‌كه‌دا رامساوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، وای كردووه وه‌به‌رهێنانی بیانی روو له‌م ناوچه‌یه بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانییش وتی خواستمان ئه‌وه‌یه پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا زیاتر پێش بكه‌وێت و كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان یارمه‌تیی پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه بده‌ن. هه‌موو كاتێك ده‌رگه‌كانمان به رووی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كاندا كراوه‌یه.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌و كێشانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی كورد و حكوومه‌تی ناوه‌ندی كرد و وتی:
“ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌موو ناكۆكییه‌كان له رێگه‌ی ئاشتییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
له كۆتاییدا وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی به پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كان له ناوچه‌كه‌دا كرد و سوپاسی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كرد بۆ یارمه‌تیدانی مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه.