ئه‌ردۆگان له وتارێكدا ئاماژه‌ی به رووداوه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا كرد
ئه‌ردۆگان له وتارێكدا ئاماژه‌ی به رووداوه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا كرد و وتی:
“پێویسته به زووترین كات، فه‌ڕه‌نسا رووداوه‌كه روون بكاته‌وه، ده‌شبێت سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئه‌وه ئاشكرا بكات، بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كه‌سه دانیشتووه.
ده‌بێت به زووترین كات، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا و جیهانی روون بكاته‌وه بۆچی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان به‌ستووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون؟
وتیشی:
هه‌موو كاتێك هه‌وڵه باشه‌كانمان، رووبه‌ڕووی پلانگێڕییه‌ك بووه‌نه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانمان شكستیان خواردووه، ئه‌م جۆره رووداوانه له قۆناغی داهاتوویشدا به‌رده‌وام ده‌بن، ئێمه ده‌ڵێین هه‌ر چی ببێت، تێكۆشانمان بۆ برایه‌تی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌وانه‌یه ئه‌و هێرشه‌ی پاریس، پلانگێڕییه‌ك بێت بۆ تێكدانی پرۆسه‌كه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین فه‌ڕه‌نسا به زووترین كات ئه‌و رووداوه روون بكاته‌وه.
شایانی باسه، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به‌ر له چه‌ند رۆژێك، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه ماوه ماوه دانوستاندنی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه ئه‌نجام دابوو.