Referandum
مه‌سعوود بارزانی پشتگیری له پڕۆسه‌ی دانوستاندنی كرد
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد له داڤۆس بۆ سی ئێن ئێن تورك دوا و ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی دانوستاندن، وتی:
“ئێمه ئاماده‌ی هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌كی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ین”.
ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، وتی:
“ته‌نیا ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌مان نییه، پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه”.
له باره‌ی دانوستاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆیش، وتی: له‌و دیداره‌دا باسی زۆر بابه‌تمان كردووه، وه‌ك ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سووریا و پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.